٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ کۆچی دوایی برا گەورەی مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

دەقی پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین: 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی  مامۆستا (حسێن محەمەد بەهائەدین)ـی برا گەورەتانم پێ گەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و دۆستان و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای گەورە داوکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو مامۆستا حسێن بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ئێوە و هەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا إلیه راجعون 

 

مسعود بارزانی

14ی حوزەیرانی 2026

هەواڵی پەیوەندیدار