٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێستا دەتوانن ناوی منداڵەکانتان لەسه‌ر فۆرمی خۆراک تۆمار بکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9ی 6ی 2026 بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌، دوای چاوەڕوانییەکی زۆر مامەڵەی زیادکردنی منداڵی خوار تەمەن 12 ساڵی بۆ سەر پسوولەی خۆراک کرایەوە، لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراک.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "ئێستا دەتوانن ناوی منداڵەکانتان تۆمار بکەن لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراک، هەر هاووڵاتییەکیش کێشەی هەبوو لە کاتی تۆمارکردنی ناوی منداڵەکەی لە سیستەمی ئەلیکترۆنی، دەتوانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکات بۆ ئاسانکاری و تۆمارکردنی ناوی منداڵەکەی."

تێبینی، پێویستە بۆ تۆمارکردنی ناوی منداڵ یەکێک لەم ڤیزەکارتانە لەلاتان بێت بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی.

1- ڤیزەکارتی بانکیی جنوبی.

2- ڤیزەکارتی Q Card.

هەواڵی پەیوەندیدار