مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (یوسف شوانی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی (یوسف شوانی) دەکات، بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزیان.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.
بۆ هەڤاڵی بەڕێز (یوسف شوانی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. لە خوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٧ی حوزەیرانی ۲۰۲٦




