٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاخەوان عەبدوڵڵا: پەیامی ھاوخەمی سەرۆک بارزانی مان گەیاندە نەجەف

سەرچاوە: KDP.info

نەجەف-KDP.info-   بۆ گەیاندنی پەیامی هاوخەمی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی مەرجەعی ئاینی، ئایەتوڵڵای عوزما شێخ محەمەد ئیسحاق فەییاز، دکتۆر شاخەوان عبدالله، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە نوێنەرایەتی  سەرۆک بارزانی، سەرۆکایەتی شاندێکی حزبی و پەرلەمانیی کرد بۆ شاری نەجەف.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا رایگەیاند کە پەیامی قووڵی هاوخەمی و ڕێزی جەنابی سەرۆک بارزانییان گەیاندە خانەوادەی بەڕێزی کۆچکردوو و مەرجەعە ئاینییەکان لە شاری نەجەف و، لە پەیامەکەدا جەخت لەسەر ڕۆڵی مێژوویی و حەکیمانەی ئەو زاتە گەورەیە کرایەوە لە پاراستنی پایەکانی لێبوردەیی و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا.

مەرجەعیەتی باڵا و بنەماڵەی کۆچکردوو، وێڕای دەربڕینی پێزانینی قووڵی خۆیان بۆ ئەم هاوخەمی و بەدەنگەوەهاتنەی جەنابی سەرۆک بارزانی، تیشکیان خستە سەر پێگەی مێژوویی و نیشتمانی بەڕێزیان لە بەهێزکردنی پردەكانی پەیوەندی و برایەتی نێوان سەرجەم پێکهاتەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار