٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئیتالیا کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٥/٢٥ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا دۆخی سیاسیی عێراق و ھەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی ئیتامیا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ کران، ھەروەھا باسیان لە دوایین سەردانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ ئیتالیا و دیدار و کۆبوونەوەکانی لە ڕۆما کرد.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، وێڕای پێزانین بۆ پشتگیریی بەردەوامی ئیتالیا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، دووپاتی کردەوە کە ھەرێمی کوردستان خوازیاری پەرەپێدانی زیاتر بە پەیوەندییەکان و ھاریکاریی ھاوبەشە لەگەڵ ئیتالیا.

لای خۆیەوە بەڕێز باڵیۆزی ئیتالیا پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان بە گرنگ لە قەڵەم دا، ھەروەھا جەختی لە بەردەوامیی پابەندیی ئیتالیا بۆ پشتگیریکردنی ئارامی و سەقامگیریی عێراق و ھەرێمی کوردستان کردەوە.

تاوتوێکردنی دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی ھاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە بەڕێز تۆماسۆ سانسۆنێ، کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار