٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانیی تەسمیم، ھاوڕابوون لە سەر پێویستیی پەرەپێدان و بەھێزکردنی ھاریکاری، پەیوەندیی و کاری ھاوبەش لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی مافەکانی گشت پیکھاتەکان.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە بەردەوامیی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا، لەگەڵ شاندێکی ھاوپەیمانیی تەسمیم بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانتار عامر فائز کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا ھاوڕابوون لە سەر پێویستیی پەرەپێدان و بەھێزکردنی ھاریکاری، پەیوەندیی و کاری ھاوبەش لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایسەتر و پاراستنی مافەکانی گشت پێکھاتەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار