٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا ، لەگەڵ هومام حەمموودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی کۆبووەوە.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گشت پێکهاتەکان.

هەروەها سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ بەغدا بە ئەرێنی نرخێنرا بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە چوارچێوەی دەستوور و لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە پرنسیپی هاوبەشیی ڕاستەقینە.

هەواڵی پەیوەندیدار