٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نووری ئەلمالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.

هەردوولا هاوبۆچوون بوون لەسەر کارکردنی هاوبەش لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستن و پێشخستن و ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی پرۆسەی سیاسی، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازانی نیشتمانی و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار