سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن

هەولێر-KDP.info- شه‌وى ڕابردوو هه‌ینى 2026/5/22، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەڕێز سەید عەباس عه‌راقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.
تیایدا پەرەپێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران بەتایبەتى لە بواری ئاڵوگۆڕی ئابووری و بازرگانیدا تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى بەهێزکردنی هەماهەنگی بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوور، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
له تەوەرێکی دیكه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، باسیان له دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە كرد و جه‌ختیان له گرنگیی هەوڵی وڵاتانی ناوچەکە کرده‌وه بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یان بوو.




