٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ڕۆما

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  ئێواره‌ی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/5/17 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمیی دوو ڕۆژی به‌ره‌و ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، به‌ڕێکه‌وت.

لە چوارچێوەی سەردانەکه‌یدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ قەداسەتی پاپای ڤاتیکان، بەڕێز سەرۆککۆماری ئیتاڵیا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئیتاڵی و دەوڵەتی ڤاتیکان کۆدەببێتەوە.

لە کۆبوونەوەکاندا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیتاڵیا و ڤاتیکان، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە، لەگەڵ چەندین پرسی جێی بایەخی هاوبەش، تاوتوێ ده‌که‌ن.

هەواڵی پەیوەندیدار