٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا مومتاز حەیدەری دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا مومتاز حەیدەری نووسەر و ڕۆژنامەنووس دەکات بەھۆی کۆچی دوایی کاروانی کوڕیان و ڕایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشی خۆمتان لێ دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان:-

بەڕێز نووسەر و ڕۆژنامەنووس مامۆستا مومتاز حەیدەری

بە داخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (کاروان)ی کوڕی بەڕێزتانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم. خودای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کورستان

١٤-٥-٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار