٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد خۆشناو بۆ KDP.info: هاتووین بۆ ئامەد بۆ پتەوکردنی زمانی هاوبەشی ئاشتی

سەرچاوە: KDP.info

ئامەد-KDP.info- پارێزگاری هەولێر، ئامانجی سەردانە فەرمییەکەی خۆی و پارێزگاری دهۆکی بۆ شاری ئامەد لە باکووری کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، ئەم سەردانە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی هاوسەرۆکانی شارەوانیی گەورەی ئامەد بووە.

 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە ئامەدەوە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوا و گوتی، "سەردانەکەمان بۆ بەشداریکردنە لە (کۆڕبەندی ئاشتی و ئازادیی کۆمەڵایەتی) کە لەژێر دروشمی پێکەوە لە شاری ئامەد بەڕێوەدەچێت. ئامانجی سەرەکیی کۆڕبەندەکە دروستکردنی زمانێکی هاوبەشی هیوا، بونیاتنانی ئاشتی و کۆکردنەوەی دەنگە جیاوازەکانە."

ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەش کرد کە کارنامەی کۆڕبەندەکە چەندین وۆرکشۆپ، پانێڵ، پێشانگا و کۆنسێرت لە بوارەکانی پەروەردە، هونەر، مافەکانی ژنان و ئیكۆلۆژیا لەخۆ دەگرێت. جەختیشی کردەوە کە بەشداریی پارێزگارانی هەولێر و دهۆک "هەنگاوێکی گرنگە بۆ پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکانی نێوان پارچەکانی کوردستان."

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار