٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاری بەسرا، هاریکاریی پارێزگاكان تاوتوێ دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP. info-  هەر لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە بەغدا، ئێواره‌ى ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/5، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێز ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرا، دۆخی پارێزگاکە و په‌یوه‌ندییه‌كانیی له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستاندا، تاوتوێ كرد.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی فراوانکردنی ئاسۆکانی هاریکاریی هاوبەش کردەوە، هه‌روه‌ها بیروڕایان ده‌رباره‌ى‌ چۆنیه‌تیى سوودوەرگرتن لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی پارێزگاکان لە بوارە جیاوازەکاندا گۆڕییه‌وه‌.

پرۆسه‌ى سیاسى و دۆخى گشتیى وڵات، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار