٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی ئه‌لعەزم کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- هەر لە درێژەی کارنامەکەیدا لە بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/5/4، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێز موسەننا ئەلسامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئه‌لعەزم، پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێیان تاوتوێ کرد.

‎لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پابەندبوون بە کاتە دەستوورییەکان کرایەوە بۆ پێکهێنانی حکوومەت دوای ڕاسپاردنی بەڕێز سه‌رۆكوه‌زیرانى ڕاسپێردراو. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هەماهەنگی و لێکگەیشتنی نێوان بەغدا و هەولێر، هەروەها جەخت لە ڕۆڵی کارای هەرێمی کوردستان لە بەغدا کرایەوە وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

‎له‌ تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا پەیوەندیی هاوسەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان باس كرا. تیایدا جەخت لە هاریکاریی نێوانیان كرایه‌وه‌ لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات.

هەواڵی پەیوەندیدار