٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت و وەزیری دەرەوەی ئیمارات دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات، دۆخی گشتیی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیماراتیان تاوتوێ دەکەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 4ـی ئایاری 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ شێخ عەبدوڵلا بن زاید ئال نەهیان وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات، دۆخی گشتیی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیماراتیان تاوتوێ کرد.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، هەردوولا هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر دەوڵەتی ئیماراتیان سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە و کۆتاییهێنان بە هێرشەکان کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار