٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردەکانی ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/5/4، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە بەغدا، لەگەڵ سەرکردەکانی ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی کۆبووەوە.

‎لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی سیاسیی وڵات و پێویستیی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی دیالۆگی نیشتمانی و لێکگەیشتنی نێوان هەموو پێکهاتە و هێزە سیاسییەکان کردەوە وەک کلیلی چارەسەر بۆ هەموو کێشەکان، بە شێوەیەک کە ماف و شایستەکانی هەموو لایەک بپارێزرێت.

‎

هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە حکوومەتی داهاتوو لەسەر بنەمای هاوبەشیی ڕاستەقینە و هاوسەنگیی نێوان پێکهاتەکان بێت و خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە لە پێشینەی کارەکانیدا بێت. لەمبارەیەوە، سەرکردەکانی ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی پێزانینی خۆیان بۆ ڕۆڵی هاوسەنگ و نیشتمانیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەربڕی لە نزیککردنەوەی لایەنەکان و داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق.

‎دۆخی ناوچەکە و گرنگیی پاراستنی ئارامی و دوورخستنەوەی وڵات لە گرژییەکان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. تیایدا جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق و سەروەریی نیشتمانی کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار