سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەید عەممار ئه‌لحەکیم کۆبووەوە

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/5/4، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە بەغدا، لەگەڵ بەڕێز سەید عەممار ئه‌لحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.
سه‌ره‌تا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووباره پیرۆزبایى له به‌ڕێز سه‌ید ئه‌لحه‌كیم كرد بۆ سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌یان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه، هه‌روه‌ها پیرۆزبایى له سه‌ركردایه‌تیى تازه‌یان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن. لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ئه‌لحه‌كیم سوپاس و پێزانینى بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى.
لە کۆبوونەوەکەدا، هه‌روه‌ها بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی دیالۆگی نیشتمانی و لێکگەیشتنی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە وەک کلیلی چارەسەر بۆ هەموو کێشەکان، بە شێوەیەک کە یەکڕیزی و تەبایی لەنێوان پێکهاتەکاندا بپارێزرێت.
هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە حکوومەتی داهاتوو لەسەر بنەمای هاوبه‌شیى ڕاستەقینە بێت و خزمەتگوزاری و باشترکردنی بژێویی هاووڵاتییان لە پێشینه‌ى کارەکانیدا بێت. لەمبارەیەوە، سەید عەممار ئەلحەکیم پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی هاوسەنگ و نیشتمانیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەربڕی لە نزیککردنەوەی لایەنەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەكان.
دۆخی ناوچەکە و گرنگیی دوورخستنەوەی عێراق لە لێکەوتەکانی گرژییەکان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو، کە تێیدا جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و سەروەریی نیشتمانی کرایەوە.




