پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی جیهانی کرێکاران

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی جەژنی جیهانی کرێکاران، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرجەم کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکات، بەو بۆنەیەوە ڕۆڵی بونیادنەرانەی کرێکارانی کوردستان بەرز دەنرخێنن و پشتیوانی خۆیان بۆ داوا و مافە ڕەواکانیان دووپات دەکەنەوە.
دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی جیهانی کرێکاران.
بە بۆنەی (١ی ئایار) جەژنی جیهانی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەین. هەمیشە پێگە و ڕۆڵی چینی کرێکاران گرنگ و کاریگەر بووە لە بەرەوپێشچوونی وڵات و ئاوەدانکردنەوەدا و لەو ڕێگایەشدا قوربانی زۆریان داوە.
بەو بۆنەیەوە ڕۆڵی بونیادنەرانەی کرێکارانی کوردستان بەرز دەنرخێنین و پشتیوانی خۆمان بۆ داوا و مافە ڕەواکانیان دووپات دەکەینەوە بۆ دەستەبەرکردنی ژیان و گوزەرانێکی شایستە بۆ کرێکاران و خانەوادەکانیان.
هیوادارین بە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەکەمان هەوڵی زیاتر بدەین بۆ بووژانەوە و بونیادنان و بەرەو پێشبردنی زیاتری وڵاتەکەمان.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١ی ئایاری ٢٠٢٦




