٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 4/29، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.

لە دیدارەکەدا، دۆخی گشتی و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار کرا، کە دەربڕی خواستی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت و ڕێز لە قەوارەی دەستووری و مافەکانی خەڵکی کوردستان بگرێت..

هەواڵی پەیوەندیدار