٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرەخۆشیی نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دواییی فارووق ڕەفیق

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دواییی فارووق ڕەفیق، پەیامێکی سەرەخۆشیی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

 بۆ کۆچی دواییی نووسەر و لێکۆڵه‌ر و ڕووناکبیری ناسراوی کوردستان، خوالێخۆشبوو فارووق ڕەفیق، سەرەخۆشی له‌ خێزان و کەسوکاری و تەواوی نووسەران و ڕووناکبیرانی کوردستان دەکەم.

خوالێخۆشبوو فارووق ڕەفیق، بە بیر و قەڵەمە بڕشتەکەی، خزمەتێکی به‌رچاوی بە کتێبخانە و ڕۆشنبیریی کوردی کرد به‌تایبه‌تی لە بواری فەلسەفە و لێکۆڵینەوەی فیکریدا. کۆچی دواییی ئه‌و، لەدەستدانی قەڵەمێکی کارا و به‌توانا بوو.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

یادی هەمیشە بە خێر.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار