٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هیوا ئەحمەد مستەفا: هەموو پشتگیرییەکی خۆمان بۆ وەرزشوانانی کەرکووک و گەرمیان دووپات دەکەینەوە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ (بۆردی وەرزشی) ئەنجامدا.

کۆبوونەوەکە بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی وەرزش و وەرزشوانان لە سنووری پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەچوو. لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر بەرەوپێشبردنی ئاستی وەرزشی و پشتگیریکردنی گەنجان و یانە وەرزشییەکانی ناوچەکە کرایەوە، وەک بەشێک لە کارنامەی پارتی بۆ خزمەتکردنی زیاتری ئەو سێکتەرە.

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن، ڕێنمایی پێویستی ئاراستەی بۆردی وەرزشی کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری گرفت و پێداویستییەکانی وەرزشوانانی ناوچەکە بن و کار بکەن بۆ دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی گونجاوتر بۆ چالاکییە وەرزشییەکان، بەو ئامانجەی وەرزشی سنوورەکە هەنگاوی گەورەتر بەرەو پێشەوە بنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار