٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و نوێنەری تایبەتی یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری کەنداو کۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئانتالیا-KDP.info- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٦/٤/١٧ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە میانی کارنامەکەیدا لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، لەگەڵ بەڕێز لوئیجی دی مایۆ، نوێنەری تایبەتی یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری کەنداو کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا تاوتوێ کرا. ھەردوولا جەختیان لە گرنگیی ھەماھەنگی و کارکردنی بەردەوام کردەوە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەھێزکردنی ھاریکاریی ئابووری و سیاسی.

تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە، دواپێشھاتەکانی دۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتەکانی شەڕ و گرژییەکان بوو. تێیدا جەخت لە بایەخی پاراستنی ئارامی و سەرکەوتنی ھەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە ئاڵۆزیی زیاتر کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار