٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھیوا ئەحمەد مستەفا: بازرگانیکردن بە کەرکووکەوە شەرمەزار دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان، ھۆشداری دەدات لە دڵشکانی گەلی کورد لە کەرکووک و ڕایدەگەیەنێت، شەرمەزاری ھەموو ئەو کڕین و فرۆشتنە دەکەین کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بە شارەکە و خەڵکە ماندووەکەیەوە دەکرێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان:

ئەم کڕین و فرۆشتنەی کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧-ەوە بە خەڵک و شاری کەرکووک دەکرێت بەتەواوی شەرمەزار دەکەین. ئەم ئەزیەت دانەی خەڵکی ماندووی کەرکووک لەپێناو چیدا!؟ 

لە جیاتی ئەوەی خزمەتی خەڵک و شاری کەرکووک بکەن کەچی ھەر ڕۆژەی پارچەیەکی لێ دەفرۆشن و گەلی کورد لەم شارە دڵ شکاو دەکەن. 

ئێمە  بەتەواوی ھەموو ئەو کردەوە ناتەندرووست و نا نەتەوەییانەی دەگوزەرێن ڕەتیان دەکەینەوە و ھەرگیز نابینە بەشێک لێیان. ئەمەی دەکرێ دەچێتە ناو لاپەڕە تاریکەکانی مێژوو. 

 

ھیوا ئەحمەد مستەفا

ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی  مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان

١٦ی نیسانی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار