٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە، ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا رایگەیاند، "زور غەمبار و دڵگرانم بە بیستنی هەواڵی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە سنووری هەولێر کە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی و  خێزانەکەی".  

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە توندی هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی ئەو پێشمەرگەیە، سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات و دەڵێت "تاوانێکی قێزەوەنە".  

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

زور غەمبار و دڵگرانم بە بیستنی هەواڵی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە سنووری هەولێر کە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی و خێزانەکەی.

بە هەموو شێوەیەک ئەم تاوانە قێزەونە، سەرکۆنە و تاوانباران شەرمەزار دەکەم.

بە ئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل و ماڵی هاووڵاتییان، تاوانی جەنگە و داوای خەڵکی بێ تاوانی کوردستان، دەگەینینە هەموو جیهان بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو ستەمکاریەی بەرامبەریان دەکرێت دابندرێت و چیتر بە بیانووی بێ پاساو، پەلاماری خەڵکی کوردستان نەدرێت.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار