كورد وكوردستان, پێویستیان بە دووبارە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی یە

خەسرەو پیرباڵ
هەموو كوردوستانیەكی پاك و بەویژدان و پاك , لە دوورەوەش بێت مەسعود بارزانی ئەناسن , ئەزانن چۆن كاری سیاسی و چ جۆرە كەسەیەتیەكی هەیە و چۆن كار و خەباتی كردووە , بەندەش وەكوو چاودێرێكی سیاسی , هەر لەسەرەتاوە , چاودێری شێوازی كاری سەركردایەتی جەنابی سەرۆكم كردووە , لەو ڕۆژەوە ناسیومانە , هەمیشە بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی كورد و بەرژەوەندی ئینسانی هەموو عیڕاق و پڕۆسەی ئاشتی لە ناوچەكە كاری كردووە , سەرۆك بارزانی خۆی بە پێشمەرگە و خزمەتكار و برای هەموو كوردێك زانییوە , مخابن , دەبینین , ئیمڕۆكە خەڵكانێكی زۆر لاواز وبێ جەماوەر هاتوون , دەیانەوێت بوغز و قینەی خۆیان بڕژێننە سەر بەرژەوەندیە باڵاكانی نەتەوەیەك !
سەرۆك بارزانی نەوەكوو تەنها سەرۆكی هەرێمی كوردستانە , بەڵكوو خۆی بە بەرپرسی هەر هەموو پارچە زەوییەكی كوردستان دەزانێت , هەموو لایان كوردانی بەشەكانی تری كوردستان ئەزانن , كە سەرۆك مەسعود بارزانی چەندە پەرۆشی مەعیشەت و گوزەران و گیروگرفتەكانی خەڵكانی لێقەوماوە, ئەوەی بۆكرابێ كردوویەتی بۆ هاوكاری و خزمەتكردنیان ,
سەرۆك مەسعود بارزانی , جگە لەوەش لە ئاستی ناوەخۆی عیڕاقدا , ڕۆڵی گرنگی هەیە , لە سەرئاستی دەرەوەش , ئەو سەركردە مێژژووییەیە كە حیسابی بۆ دەكەن ..
دەبوایە , هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی بە ئینساف و واقیعیانە , ئەو هەڵوێستە كوردوستانیانەی جەنابی سەرۆك بارزانییان بەهەند وەرگرتبا و سڵانێكی ئەو سەركردەیە لە خزمەت كورد و كوردستاندا , شەو و ڕۆژی لەسەریەكترداناوە , خزمەتی كێشەی نەتەوەی و نیشتیمانی كوردستان دەكات , ئیمڕۆكە و بەیانی , عیڕاق و كوردستان پێویستیان بە سەركردایەتی مێژوویی مەسعود بارزانی هەیە .. ئیمڕۆكە لەناوكورددا بەدیلی نیە , كورد , پێویستی بە سەرۆك بارزانی هەیە , یاسا ڕێگابدات وڕێگا نەدات , هەموو ئەوانەی بەهیقد و بووغزەوە سیاسەتبازی دەكەن , ئاخیرەن , هەر دێنەوە و لەلای مەسعود بارزانی , دیسانەوە كۆدەبنەوە ,
من داواكارم , جەنابی سەرۆك دڵسارد نەبێتەوە لە دووبارە خۆكاندیدكردنەوەی بۆ سەرۆكایەتی هەرێم , چوونكە ئەم قۆناغە , پێوێستی دەوڵەت و سەرۆكایەتی هەرێم هەیبەتی پتربێت و خۆی و تەنها خۆی , سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان , دەزانێت بەرژەوەندی میللەتی كورد لە چ دایە , عیڕاق و كوردستان , پێویستیان بە سەركردایەتی حەكیمانەی مەسعود بارزانییە .
دەوڵەت و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان , دەبێت زیاتر لەجاران , پتر و بەتینتر لە هەڵوێستەكانی تری خۆیان, سوور بن و جەخت لەسەر دەستنیشانكردنەوەی بەڕێز مەسعود بارزانی بكەنەوە , بۆ ئەوەی گۆڕانكاری بكەن لە یاسا و دەستووری هەرێمی كوردستان , بە دەستنیشانكردنی سەرۆكی نەتەوەی میللەتی كورد مەسعود بارزانی وەكوو سەرۆكی ئەبەدی هەرێمی كوردستان ..




