كاره‌بای ته‌واوی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بووه 24 كاتژمێری

سۆران -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری گشتی كاره‌بای ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران گوتی "دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوو له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران پڕۆژه‌ی ڕووناكی ده‌ستی پێكرد، ڕۆژی پێنجشه‌ممه كاره‌بای ته‌واوی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به قه‌زا و ناحیه و گونده‌كانەوا بووه 24 كاتژمێری و 130مۆلیده كوژانه‌وه."
ئه‌رده‌وان ئیبراهیم، به‌ڕێوەبه‌ری گشتی كاره‌بای ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "له سێ مانگی ڕابردوو، له‌ناو وه‌رزی زستان، پڕۆژه‌ی ڕووناكی گه‌یشته ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه كاتژمێر 2:00ی دوای نیوه‌ڕۆ، كاره‌بای ته‌واوی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به قه‌زا و ناحیه و گونده‌كانه‌وه بووه 24 كاتژمێری و 130مۆلیده كوژاونه‌وه."
ئه‌رده‌وان ئیبراهیم گوتیشی "زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران پاره‌یه‌كی گونجاوی مانگانه‌یان بۆ هاتۆته‌وه، 41 هه‌زار هاوبه‌شمان هه‌بووه 1%ی پاره‌ی زۆری بۆ هاتۆته‌وه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه له وه‌رزی زستان خواست له‌سه‌ر كاره‌با زۆر بوو، بۆیه له‌م مانگه نرخێكی كه‌میان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ تیمی پڕۆژه‌ی ڕووناكی له‌سه‌ر خه‌تین و داواكاری خه‌ڵكمان گه‌یاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌نرخه‌كاندا بچنەوە، خه‌ڵكی ئێمه‌ش پێویستە هۆشیاری هه‌بێت بۆ چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی كاره‌با، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خۆی به‌جۆرێك بگونجێنێت مانگانه پاره‌یه‌كی كه‌می بۆ بێته‌وه و كاره‌بای به‌رده‌وامیشی بۆ دابین بكرێت."
بڵند ئیبراهیم




