٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی: دوای زاخۆ، سەنتەری ئۆتیزم لە دهۆکیش دەکەینەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و گۆهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، سەنتەری هەژار بۆ ئۆتیزم لە زاخۆ كرایەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە سەنتەری هەژار بۆ ئۆتیزم كرایەوە لە زاخۆ کرایەوە. تێچووی باڵاخانەی سەنتەرەكە لە لایەن هەژار شنگالی و ئیبراهیم شنگالی دابین كراوە و ئەركی ئیدارەكردن و بەڕێوەبردنی سەنتەرەكەش بە دەزگای خێرخوزایی بارزانی سپێردراوە، كە لەو بوارەدا ئەزموونێكی بەرچاوی هەیە.

 

سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە وتارێکیدا لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی سەنتەرەكە جەختی لەوە كردەوە، كە جگە لە سەنتەرەكانی ئۆتیزم لە هەولێر، سۆران، زاخۆ، لە داهاتووی نزیك سەنتەری هاوشێوە لە دهۆكیش دەكەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار