٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت جەژنی ئەکیتۆ لە کلدان و ئاشووری و سریانییەکان پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێ لە کلدان، ئاشووری و سریانییەکانی کوردستان و جیهان پیرۆز دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 01ـی نیسانی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، "پیرۆزبایی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێ لە خوشک و برایانی کلدان و ئاشووری و سریانی لە کوردستان و سەرانسەری جیهان دەکەم".

جەژنی ئەکیتۆ یان سەری ساڵی نوێی بابلی و ئاشووری، دەکەوێتە یەکەمین ڕۆژی مانگی نیسانەوە. ئەم بۆنەیە لای پێکهاتەی کریستیان جەژنێکی نەتەوەییە و مێژووەکەی بۆ زیاتر لە پێنج هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە.

ساڵانە لە یەکی نیساندا کریستیانەکان لە عێراق، هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری جیهان بە ڕێوڕەسمی جیاواز و پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی، ئاهەنگ بۆ ئەم جەژنە دەگێڕن. 

یەکێک لە دیارترین چالاکییەکانی ئەم بۆنەیە بریتییە لە رێپێوانێک بە ناوی رێپێوانی بنەوشەیی، هەروەها ئاهەنگگێڕانەکە ماوەی 12 ڕۆژ دەخایەنێت و چالاکییەکان گەشت و سەیران لەخۆ دەگرن. لە هەرێمی کوردستانیش لە ساڵی 1992ـەوە پێکهاتەی کریستیان لە ناوچە جیاوازەکان و بەتایبەتی لە پارێزگای دهۆک ئەم جەژنە پیرۆز دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار