٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

په‌یامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی عێراق و وەرزشوانان کرد و دەستخۆشی لە یاریزانان کرد بۆ ئەم دەستکەوتە مێژووییە.

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بۆ مۆندیالی 2026، که‌ له‌ مه‌کسیک به‌رامبه‌ر به‌ تیمی بۆلیڤیا به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک بردییه‌وه‌، گەرمترین پیرۆزبایی لە گەلی عێراق به‌گشتی، وەرزشوانان و یاریزانانی هەڵبژاردەکە دەکەم.

ئەم دەستکەوتە مێژوویییە کە دوای (40)ساڵ چاوەڕوانی هاتە دی، مژدەیەکی خۆش و مایەی شانازییە بۆ هەموو عێراقییەکان. دەستخۆشی لە تەواوی ئەندامانی هەڵبژاردەکە دەکەم کە بە ماندووبوون و دڵسۆزیی خۆیان، خەونی گەیشتن بە مۆندیالیان کردە ڕاستی.

هیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ هەڵبژاردەی عێراق لە یارییەکانی کۆمەڵەی مۆندیالدا دەخوازم و ئومێدەوارم ئەم سەرکەوتنە ببێتە هەوێنی تەبایی و خۆشی بۆ هەمووان.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2026/4/1

هەواڵی پەیوەندیدار