٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر (جەوھەر قەھار) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (جەوھەر قەھار) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ ماڵباتی تێکۆشەر و ماندوونەناس کۆچکردوو (جەوھەر قەھار).

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری دێرین و فەرماندەی ھێزی خەبات - ھەولێر، کۆچکردوو (لیوا جەوھەر قەھار)ـمان پێگەیشت.

بە دڵگرانییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و خزم و ھەڤاڵ و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

(مام جەوھەر) پێشمەرگەیەکی کۆڵنەدەری ڕێگای کوردایەتیی و پارتایەتی بوو، وەک فەرماندەیەکی دیار بەشداری چەندین داستان و نەبەردی لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین کردووە و چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتی بۆ خزمەتی کوردستان لە ئەستۆ گرتووە.

ھیوادارین ھاوخەمیی و ھاوسۆزیی ھەڤاڵان و کەسوکار و دۆست و یٔاشنایان ببێتە مایەی سەبوری و دڵنەواییتان و لە خەم و کۆستی دیکە بە دوور بن و، خودای گەورە بە بەھەشتی بەرینی شادبکات.

انا للە وانا الیە ڕاجعون

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.                   

٢٩ی ئاداری ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار