کۆمەڵێ ڕووناکبیری کوردی ڕۆژھەڵات سەرکۆنەی ھێرشی سەر ماڵی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکەن

ھەولێر-KDP.info- کۆمەڵێ ڕووناکبیری کوردی ڕۆژھەڵات بە توندترین شێوە ھێرشە ترسنۆکانەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەن و ئەم ھێرشە تەنیا بە ھێرش دانانێن بۆ سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی بەڵکوو بە دوژمنکارییەکی ئاشکرای دەزانن بۆ سەر ھەرێمی کوردستان.
دەقی بەیاننامەی کۆمەڵێ ڕووناکبیری کوردی ڕۆژھەڵات دەربارەی ھێرشکردنە سەر ماڵی ڕێزدار سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.
ئێمە کۆمەڵێ نووسەر، مامۆستای زانکۆ، توێژەر و قەڵەمبەدەستی کوردی رۆژھەڵات بە توندترین شێوە ھێرشە ترسنۆکانەکەی سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین. ئەم ھێرشە نەزۆکانەیە تەنیا ھێرش نییە بۆ سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بەڵکوو دوژمنکارییەکی ئاشکرایە بۆ ھەرێمی کوردستان کە بووەتە نموونەی پێکەوەژیان و تەبایی لەم ناوچە ئاڵۆز و پڕکێشەیەدا.
ئەم ھێرشە و پەلامارە ڕقاوییەکانی سەر ھەرێمی کوردستان تاوانێکی نەبەخشراو و ھەڕەشەیەکی مەترسیدارن بۆ ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە. ھەربۆیەش داوا لە ھەموو لایەنە پێوەندیدارەکان دەکەین لە نزیکترین کاتدا و بە شێوەیەکی شێلگیرانە و ڕاستەوخۆ لێکۆڵینەوەکان دەست پێبکەن بە مەبەستی ھەرچی زووتر دەرخستن و دیاریکردنی ئەو کەس و گروپانەی لە پشت ئەم ھەوڵە تیرۆریستیەدان.
ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی ھێمای ئاشتی و ئاشتیخوازی و گیانی یەکتر قبووڵکردنە و جێپەنجەی ئەرێنی و ھەوڵە بەرچاو و چارەنووسسازەکانی بەسەر سیاسەت و ئارامیی ناوچەکەدا دەدرەوشێتەوە و ھەر چەشنە دوژمنایەتییەک لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دوژمنایەتییە لەگەڵ خۆرەتاوێکی بەتینی ھەردەم گەشاوە و ئافرێنەردا.
١. د. بەختیار سەجادی
٢. د. ئەردەشیر پەشەنگ
٣. د. محەمەد حەقمورادی
٤. د. ئێرشاد ڕەشیدی
۵. د. محەمەد یەعقووبی
٦. د. سیامەک بەھرامی
٧. د. نەجمەدین جەباری
٨. د. فەرشاد سەلیمی
٩. د. عەلیڕەزا ئەحمەدی ڕاد
١٠. د. فەرھاد پەرمووز
١١. د. بەھار بەھمەنی
١٢. د. محەمەد ڕەحیمیان
١٣. د. ئیرەج سلێمانجەھان
١٤. د. ڕزگار ڕەزاقولی
١۵. د. ڕامین چراغی




