٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆ: تەنیا لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە زانیاری وەربگرن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "هەندێک سەرچاوە زانیاریی نادروست دەربارەی باری ئەمنیی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڵۆزکردنی زیاتری دۆخەکە، بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن لەناو هاووڵاتییان بڵاودەکەنەوە." 

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، "تەنها لە سەرچاوە فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە زانیاری لەو بارەیەوە وەربگرن و نەکەونە ژێر کاریگەریی پڕوپاگەندەی نەیارانەوە." 

هەروەها داواشی لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کردووە، بەبێ وردبینی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار، زانیاریی نادروست بڵاونەکەنەوە.

 دەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان:

 بە هۆی ئەو بارودۆخەی لە ناوچەکە و عێراق هەیە، هەندێک سەرچاوە زانیاریی نادروست دەربارەی باری ئەمنی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڵۆزکردنی زیاتری دۆخەکە و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن لەناو هاووڵاتیان بڵاودەکەنەوە. ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەین کە تەنها لە سەرچاوە فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە زانیاری لەم بارەیەوە وەربگرن و نەکەونە ژێر کاریگەریی پڕوپاگەندەی نەیارانەوە. 

هەروەها داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین بە وریایی مامەڵە لەگەڵ هەر هەواڵ و زانیارییەک بکەن کە پەیوەندیی بە ئاسایشی هاووڵاتیان هەبێت و بێ وردبینی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار، زانیاریی نادروست بڵاونەکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار