ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەولێر پشووی فەرمییە

ھەولێر-KDP.info-ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای ھەولێر بڕیاریدا ئەمڕۆ یەکشەممە لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پارێزگاکە پشووی فەرمی بێت، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی کە لە ئارادایە.
ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای ھەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ھاتووە، "لەبەر ئەو دۆخە نەخوازراوەی ھەیە، سبەی یەکشەممە ٢٩ـی ئاداری ٢٠٢٦، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمییە".
ھەروەھا ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای ھەولێ ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارەکە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە ئەھلی حکوومییەوە، ھەر لە قۆناخی بنەڕەتی تا زانکۆ و پەیمانگاکان دەگرێتەوە.




