٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی پێشمەرگە بریندارەکانی بەسەرکردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بریندارەکانی پیشمەرگەی بەسەرکردەوەو،  سڵاو و ڕێزی سەرۆک مەسعود بارزانی پێگەیاندن و لە تەندروستی پرسینەوە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواستن. 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی ئاداری 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر، پێشمەرگە بریندارەکانی بەسەرکردەوە کە بە مووشەکی ئێرانی لە دەڤەری سۆران بریندار بوون.

سەرۆکی حکوومەت سڵاو و ڕێزی سەرۆک مەسعود بارزانی پێگەیاندن و لە تەندروستی پرسینەوە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواستن. 

سەرۆکی حکوومەت وەزارەتی تەندروستیشی راسپارد کە هەرچی پێویست بێت بۆ چارەسەرکردنیان ئەنجام بدەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار