٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئیمارات سەرکۆنەی ئەو ھێرشە دەکات کە کرایە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی لە راگەیەنراوێكدا بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە مووشەکییە دەكات کە بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە بە مووشەکی ئێرانی دوو بنکەی پێشمەرگەی لە هەرێمی کوردستان کرانە ئامانج و شەش پێشمەرگەی قارەمان شەھید بوون.

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە راگەیەنراوەکەیدا دەڵێت، ئەم هێرشانە پەڵەیەکی مەترسیدارن و بۆ ئاڵۆزترکردنی دۆخەکە و پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییەکانە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات هەروەها دووبارە پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری عێراق نیشانداوە، جەختی كردۆتەوە كە پشتگیرییان دەکات لە هەر هەنگاوێک بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری.

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە راگەیەنراوەكەدا پرسە و هاوخەمی خۆی پیشانداوە بۆ خانەوادەی پێشمەرگە شەهیدەکان، هەروەها بۆ گەل و حکوومەتی هەرێمی كوردستان و كۆماری عێراق، لەسەر ئەم هێرشە خوێناوییانە، هەروەها هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەكان خواستووە.

هەواڵی پەیوەندیدار