ھەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: ٢٨ پێشمەرگەی بریندار دوای وەرگرتنی چارەسەر گەڕانەوە ماڵەوە

سۆران-KDP.info- سەرپەرشیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند، لە کۆی ٣٠ پێشمەرگەی برینداری ھێرشەکەی ئەمڕۆ، ٢٨ پێشمەرگەیان دوای چارەسەرکردن ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
ھەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لەو ھێرشەی کرایە سەر ھێزی پێشمەرگە، لە کۆی ٣٠ پێشمەرگەی بریندار ٢٨ پێشمەرگە دوای وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی ماڵەوە کراون و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
ھەروەھا گوتیشی، تەنھا دوو پێشمەرگە لە نەخۆشخانە ماون کە نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامدراوە و چارەسەریان بۆ کراوە، دۆخی تەندروستیی ئەوانیش جێگیرە و ھیچ مەترسییەکیان لەسەر نەماوە.
بڵند ئیبراهیم




