٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حزبی شیوعی کوردستان سەرکۆنەی توندی ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھێزی پێشمەرگە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- حزبی شیوعی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە مووشەکیە ناڕەوایەی کرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا شەش پێشمەرگە شەھید بوون و ٣٠ پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان.

بۆ ڕای گشتی و لایەنە سیاسییەکان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٦، لە ئەنجامی ھێرشێکی مووشەکی سوپای ئێران، بۆ سەر بارەگاکانی ھێزی پێشمەرگە لە سنووری ئیدارەی سۆران، بەداخەوە شەش پێشمەرگە شەھید بوون و ٣٠ پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.

ئێمە لە حزبی شیوعی کوردستان، وێڕای سەرکۆنەکردنی توندی ئەم دەستدرێژییە، جەخت دەکەینەوە کە ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە بەشێک نین لە ململانێ و شەڕی نێوان (ئەمەریکا - ئیسرائیل) و (ئێران)، و نابێت خاکی کوردستان بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی کێشە ھەرێمییەکان.

بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەھیدان دەکەین و ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین.

 

مەکتەبی سیاسی

حزبی شیوعی کوردستان

٢٤ / ٣ / ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار