٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی چاکسازی تورکمان ئیدانەی ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھێزی پێشمەرگە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پارتی چاکسازی تورکمان لە هەرێمی کوردستان، هێرشەکانی سەر هێزەکانی پێشمەرگە بە پێشێڵکردنێکی ئاشکرا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان ناودەبات و جەخت دەکەنەوە کە ھەرێمی کوردستان بەشێک نیە لەم شەڕ و ئاژاوەی ناوچەکەی گرتۆتەوە.

بەیاننامەیەک لە سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان.

بە توندترین شێوە ئیدانەی ھێرشی مووشەکی بەرەبەیانی ئەمرۆی بۆ سەر بارەگایەکی ھێزی پێشمەرگە دەکەین، کە بوە شەھیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە و برینداربوونی ژمارەیەکی تری پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان بۆ کەسوکارو بنەماڵەی شەھیدان دەردەبڕین و ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

ئاشکرایە کە ھەرێمی کوردستان بەشێک نیە لەم شەڕ و ئاژاوەی ناوچەکەی گرتۆتەوە، بەڵکو بەپێچەوانەوە ھەموو ھەوڵێکی دیبلۆماسی دەدرێت بۆ گرتنەبەری ڕێگەی ئاشتی و دوورکەوتنەوە لە شەڕ و ئاڵۆزییەکان، ھەروەھا ھێرشکردنە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە پێشێڵکردنێکی ئاشکرایە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و داواکارین لە حکوومەتی عێراق و ھێزە نێودەوڵەتیەکان بێنە سەر خەت و ڕێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی لەم شێوەیە.

 

عبدالقادر بازرگان 

سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان

٢٤ی ئاداری ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار