٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ھاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمیی خۆی و تورکیای بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند بۆ شەھیدبوونی شەش پێشمەرگە لە ھێرشی مووشەکی بالیستیی ئێرانی بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە. وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواست.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پەیوەندی و ھاوخەمیی وەزیری دەرەوەی تورکیای کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار