٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت و نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان قەیرانی ئابووری لەسەر ھەرێمی کوردستان و عێراق و ڕێگەدان بە ھەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیایان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی ئاداری ٢٠٢٦، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆز مایکڵ واڵتز نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.

مەسروور بارزانی و مایکڵ واڵتز گفتوگۆیان لەبارەی کاریگەرییەکانی قەیرانی ئابووری لەسەر ھەرێمی کوردستان و عێراق و ڕێگەدان بە ھەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا کرد، وەک ھەنگاوێک بۆ یارمەتیدان و کەمکردنەوەی بارگرانی دۆخی دارایی.

ھەروەھا ھەردوولا جەختیان لە گرنگی بەھێزترکردنی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و ھەرێمی کوردستان کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار