٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت و شای ئوردن دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شای ئوردن، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٨ـی ئاداری ٢٠٢٦، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شا عەبدوڵلای دووەم، شای ئوردن، دۆخی گشتیی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ئوردن و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەیان تاوتوێ کرد.

ھەروەھا گفتوگۆ لەبارەی پێشھاتەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکان و ھێرشەکانی سەر ھەرێمی کوردستان و عێراق و ئوردن و وڵاتانی ناوچە کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە قەیرانی ئابووری و دەرھاویشتەکانی لەسەر عێراق و ناوچەکە کرا و ئاماژە درا کە حکوومەتی ھەرێم بۆ یارمەتیدان و سووککردنی باری قورسی ئابووری وەک ھەنگاوێکی یارمەتیدەر، ڕێگەی بە ھەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆڕی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیھانی تورکی دا.

هەواڵی پەیوەندیدار