٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەقڵاوە..لە یادی لەدایکبوونی بارزانی نەمر پرۆژەی شەقڵاوەی شاری توو راگەیاندرا

سەرچاوە: KDP.info

شەقڵاوە-KDP. info-  ئەمڕۆ شەممە لە یادی 123 هەمین ساڵیادی ناسنامەی گەلەکەمان (بارزانی نەمر) لەبناری سەفین لە شەقڵاوە پرۆژەی شاری توو راگەیاندرا.

بە ئامادەبونی هەڤاڵ (هیوا گەیلانی) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی24 سەفین و کارگێڕانی لق و بەرپرس و هەڤاڵانی لیژنە ناوچەکانی شەقڵاوە و، هیران و سەفین و گوڵان و، سوارە ئەکرەم قایمقایمی شەقڵاوەو، حاکم ئازاد نەقیبی سەندیدکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و رۆشنبیران و بەرپرسانی حزبی و حکوومی لە ڕێورسمێکی شکۆدار دا ( پرۆژەی شەقڵاوەی، شاری توو ) ڕاگەیەنرا و سەدان نەمامی توو چێنرا.

تووی شەقڵاوە بە ناوبانگەو، خاک و ژینگەی شەقڵاوە بۆ چاندن و گەشەی بەرهەمی توو زۆر گونجاوە ، لە ئەمساڵەوە هەموو ساڵێک لەو یادە پیرۆزە دا سەدان و هەزاران داری توو دەچێنرێن.
شاری توو دەبێتە یەکێکی تر لە ناسنامەو ناوە جوانەکانی شەقڵاوە.

هەواڵی پەیوەندیدار