نه‌خۆشخانه‌ی باتوفه لە وادەی خۆی تەواو دەکرێت و دەکەوێتە خزمه‌تکردن

زاخۆ -KDP.info- قایمقامی قه‌زای باتوفه ده‌ڵێ، پڕۆژه‌ی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی باتوفه کە زۆربەی خزمەتگوزارییەکان لەخۆ دەگرێت لە قۆناغی کۆتاییدایە و لە کاتی یاسایی خۆی ته‌واو ده‌كرێت.
فه‌رهاد مه‌حموود، قایمقامی قه‌زای باتوفه‌ی سه‌ر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به ماڵپه‌ڕێ فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، پڕۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی 40 ته‌ختی قه‌زای باتوفه كاری تێدا دەکرێت و بڕیاره لەکاتی خۆیدا ته‌واو بكرێت و بكه‌وێته خزمه‌ت هاووڵاتییانی باتوفە و ده‌وروبه‌ری، چونكه نه‌خۆشخانه‌ی دیكه‌ی لێ نییه، جگه له دوو بنكه‌ی ته‌ندروستی كه چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی پێشكه‌ش به هاووڵاتییان ده‌كه‌ن.
قایمقامی قه‌زای باتوفه گوتیشی "نه‌خۆشخانه‌كه هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری، تیشك، سۆنار و تاقیگه‌ی تێدایه، دوای ته‌واوبوونی خزمه‌تێكی به‌رچاوی كه‌رتی ته‌ندروستی پێشكه‌ش به هاووڵاتییانی سنووره‌كه‌مان ده‌كات."
فه‌رهاد مه‌حموود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند ساڵی ڕابردوو ده‌یان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی قه‌زای باتوفه كردووه، پڕۆژه‌كانیش هه‌موو كه‌رته‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، به ته‌واوكردنی نه‌خۆشخانه‌ی 40 ته‌ختی باتوفه خزمه‌تگوزاری به‌رچاو له كه‌رتی ته‌ندروستی بۆ هاووڵاتییان دابین ده‌كرێت و چیتر هاووڵاتییان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری خێرا و هه‌ندێ چاره‌سه‌ری پزیشكی سه‌ردانی شاره‌كانی دیكه ناكه‌ن."
قائید میرۆ




