٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە هەڤاڵ (ئاکۆ نوری) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا بۆ هەڤاڵ (ئاکۆ نوری)، هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیان، خوالێخۆشبوو (نوری ساڵح قادر) دەربڕی.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی:

بۆ ماڵباتی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (نوری ساڵح قادر)  

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای باوکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (نوری ساڵح قادر)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی  خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان   

 ١٣ی ئاداری ۲۰۲٦

هەواڵی پەیوەندیدار