٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی (محەمەد تەها مستەفا) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵ (محەمەد تەها مستەفا) دەربڕی و ڕایگەیاند، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین."

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی:

بۆ ماڵباتی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (محەمەد تەها مستەفا)    

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی  خوالێخۆشبوو (محەمەد تەها مستەفا)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.                

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆستان و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٢ی ئاداری ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار