٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەھۆی کۆچی دوایی باوکییەوە، سەرەخۆشی لە جووتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی ئاداری ٢٠٢٦،  مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە جووتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی.

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی پێگەیاند و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی کۆچکردوو بە بەھەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

هەواڵی پەیوەندیدار