٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم ده‌کات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم  پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاریان دەکات و دەڵێت، خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم، تەمەنێکی درێژی لەپێناو خەباتی سیاسی و ناساندنی مافە ڕەواکانی گەلی کورددا بەسەر برد.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.

بۆ کۆچی دواییی تێکۆشەر و سیاسەتمەداری دیاری کورد، خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم کە لە ھەولێر کۆچی دوایی کرد، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان و ھاوڕێیانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.

خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم، تەمەنێکی درێژی لەپێناو خەباتی سیاسی و ناساندنی مافە ڕەواکانی گەلی کورددا بەسەر برد و وەک یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی کورد لە سووریا، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە وێستگەکانی خەباتدا ھەبوو.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٦/٣/١١

هەواڵی پەیوەندیدار