٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵیادی ڕێککەوتننامەی 11ـی ئازاردا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لە یادی 56 ساڵەی ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11/3/2026، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لە یادی 56 ساڵەی ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت، "ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 دەسکەوتێکی مێژوویی و بەهاداری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی ڕێبەری نیشتمانیمان بارزانیی نەمر بوو."

سەرۆكی حكوومەت دەشڵێت، "لەم یادە گرنگەدا، جەخت لە داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتە نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە."

هەواڵی پەیوەندیدار