سهرۆكى ههرێمى كوردستان و سهرۆكى ئیمارات پهیوهندییهكى تهلهفۆنییان ئهنجام دا

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٣/١٠ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ بەڕێز شێخ محەمەد بن زاید ئال نەھیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو ئەنجام دا.
تیایدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشە درۆنییەی کرد کە شەوی ڕابردوو لەلایەن گرووپە لەیاسادەرچووەکانی عێراقەوە کرایە سەر شاری ھەولێر و تیایدا کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە ھەرێمی کوردستان بە ئامانج گیرا و زیانی بەرکەوت.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە پێویستە حکوومەتی فیدراڵیی عێراق بەرپرسیاریەتیی خۆی لە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان جێبەجێ بکات و ھەنگاوی جددی بنێت بۆ ڕێگریکردن لەو گرووپانە و دەستگیرکردن و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم ھێرشە تێکدەرانە کە مەترسییەکی ڕاستەقینەن بۆ سەر سەروەری و سەقامگیریی عێراق بەگشتی.
لای خۆیەوە، سەرۆک شێخ محەمەد بن زاید ئال نەھیان، سوپاسی پەیوەندی و ھەڵوێستی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کرد و جەختی لە بەردەوامیی پشتگیریی دەوڵەتی ئیمارات بۆ ئارامی و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە.




