سەرۆک بارزانی: پێزانینم بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی ئافرەتانی کوردستان هەیە

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بە بۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئافرەتانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد.
لەم پەیامەدا سەرۆک بارزانی ڕایگەیاندووە، "پێزانینم بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی ئافرەتانی کوردستان هەیە کە هەمیشە بەشێکی سەرەکی لە خەبات و کۆڵنەدانی گەلەکەمان بوونە و قورسایی شۆڕش و قوربانیدان لەسەر شانی ئەوان بووە".
لە کۆتایی پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، "لەم بۆنەیەدا هیوای بەختەوەری و سەرفیرازی و سەرکەوتن بۆ هەموو ئافرەتانی کوردستان دەخوازم".




